پچڕانی پەیوەندیی لەگەڵ بەلەمێک کە لە جەزائیرەوە بەڕێدەکەوێت و کۆچبەرانی سوریای هەڵگرتبوو

کۆبانێ – نۆرس پرێس
بەلەمێک کە کۆچبەرانی سوریی و جەزائیری هەڵگرتبوو، لە چوارشەممەی ڕابردووەوە، لە کەناراوەکانی وەهرانی جەزائیرەوە بەرەو ئیسپانیا بەڕێکەوت، دیار نەماوە و پەیوەندی لەگەڵ کەسانی ناوە بەلەمەکە بچڕاوە.
لە سەرەتای مانگی ئازاردا، 16 کۆچبەری سوریی بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان لە کەناراوەکانی لیبیا لەنێو دەریایی سپیدا گیانیان لەدەستدا.
یەکێک لە خزمەکانی ونبووەکەی ناو بەلەمەکەی جەزائیر کە لە نەمسا نیشتەجێیە، بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، لە ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردووەوە 26ی نیسانی 2023، پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکەیدا لەدەستداوە. ئاماژەی بەوەشکرد، خزمەکەی لەگەڵ 17 کەسی دیکە لە وەهرانەوە بەرەو کەناری ئەلمێریای ئیسپانیا بەڕێکەوتوون.
لە نێو ئەو 17 کۆچبەرەی نێو بەلەمەکەدا 15 کەسیان سوریی بوون کە 13یان خەڵکی کۆبانێ رۆژئاوای کوردستانن و دووانیان جەزائیرین، جێگەی ئاماژەیە کە تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چارەنوسیان نادیارە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، 18 کەس لە کەناراوەکانی شاری وەهرانی جەزائیر لە گیانیان لەدەستدا، کە زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەستدا خەڵکی کۆبانێ بوون.
ڕۆژی 9ی تشرینی دووەمی ساڵی 2022، تەرمی 9 لەو قوربانیانە گەیشتە شارەکانی کۆبانێ و مەنبەج لە رۆژئاوای کوردستان.