لە مۆسکۆ خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە میوزیسیانێکی سوریی

دیمه‌شق – نۆرس پرێس

رۆژی شەممە، 29ی نیسانی 2023، لە ئاهەنگی خەڵاتی براڤۆ بۆ مۆسیقای کلاسیک لە مۆسکۆ ستایش و رێزلێنان لە میوزیسیانی سوری، میساک باگلۆدریان گیرا.

ئاهەنگی خەڵاتی مۆسیقای کلاسیکی “براڤۆ” لە پێنجەمین خولی خۆیدا لەسەر شانۆی “بۆلشۆی” لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، بە بەشداری هونەرمەندان و میوزیسیانی رووسیا و چەند وڵاتێکی بیانی.

ئاژانسی فەرمی “سانا” ئاماژەی بەوەدا کە میوزیکژەنی سوری، میساک باگلۆدریان، سەرۆکی ئۆرکێسترای سەمفۆنی نیشتمانی،”خەڵاتی باشترین میوزیسیانی کلاسیکی لە وڵاتێکەوە بەدەستهێنا کە بەشداری لە مەراسیمەکەدا کردبوو”

بەگوێرەی ئاژانسەکە، لە گوتارێکی ئەو هونەرمەندە، لەکاتی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەی پێشکەشی کرا، خواستی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی خەڵاتەکەی لەگەڵ هەموو هاوڕێ میوزیکژەنەکانی سوریا هاوبەش بکات کە سەرەڕای چەندین ساڵ شەڕ، بەردەوام بوون لە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی مۆسیقا.