بەڕێوبەری خۆسەری ئامادەیی خۆی راگەیاند بۆ پێشوازیکردنی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان
رەققە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەری خۆسەری ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە پەنابەرانی سووری لە لوبنان، دوای ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی لوبنانەوە بە زۆرەملێ بڕیاری دیپۆرت کرانەوەیان دەرچوو.
بەڕێوبەری خۆسەری لە ماڵپەری تایبەتی خۆی رایگەیاندووە، ئامادەیە پێشوازی لە پەنابەرە سوورییەکان بکات لە لوبنان، کە بەدەست “دۆخێکی زۆر خراپەوە” دەناڵێنن، هەروەها دەرگاکانی بەڕووی هەموو سوورییەکاندا کراوەیە بەبێ جیاوازی وەک ئەرکێکی مرۆڤدۆستی و ئاکاری و نیشتمانپەروەری، بەپێی راگەینراوەکە.
لە راگەێنراوەکەدا خۆسەری داوای کرد نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری و گەرەنتی لەمبارەوە پێشکەش بکات، بانگەوازیشی کرد کە ڕۆڵی بەرپرسیارانەی خۆی بگێڕێت لە پێناو کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی لە نێوان لوبنان و ناوچەکانیدا بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی پەنابەرەکان.
راشیانگەیاند، ““ئێمە ئامادەین بۆ وەرگرتنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و یارمەتییەکان لە چوارچێوەی تواناکانماندا، و لەو بڕوایەداین ئەمە پرسێکی مرۆییە و دەبێت هاوکاریمان بکرێت بۆ چارەسەرکردنی”.
گوتیشیان مانەوەی پەنابەران لە لوبنان یان راگواستنەوەی زۆرەملێیان بۆ سوریا نایاساییە و هاوتا نییە لەگەڵ بەها و پێوەر و یاساکانی پاراستنی پەنابەران، داواشیانکرد بە زووترین کات مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکرێت.