دەرمانسازەکانی دیمەشق: کێشەی کەمی شیر بەردەوامە
دیمهشق – نۆرس پرێس
حەسەن دێروان، سەرۆکی لقی سەندیکای دەرمانسازەکان لە دیمەشق، رۆژی شەممە، 29ی نیسانی 2023، رایگەیاند، کێشەی بەدەستخستنی شیری منداڵ تاوەکو ئێستا بەردەوامە لە کاتێکدا بەشە دەرمانی عەمبارکراو یان هەڵگیراو بۆ ماوەیەکی باش بەشدەکات.
لە راگەیەندراوێکدا بۆ رۆژنامەی ئەلوەتانی نیمچە فەرمی، ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆگای دەرمانی ئێستا بەسە بۆ ئەو ماددە خاوانەی کە لە دروستکردنی دەرمانەکەدا بەکاردەهێنرێن، کە دەکرێت بۆ ماوەیەکی باش بەس بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی کورتی داهاتوودا بەپێی دوایین نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕکردن و بانکی، هیچ دەستکارییەک لە نرخی دەرمانەکاندا نەکرێت.
دێروان گوتیشی: “لە ئێستادا هیچ زیانێکی کەلوپەلی دەرمانیمان نییە”، جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ ترسێک لە لەدەستدانی هیچ کەلوپەلێک لە ماوەی داهاتوودا نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لە کۆگاکاندا هیچ کێشەیەکی دەرمانمان نییە.
ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا کێشە لە پرسی شیری منداڵان هەیە، ئاماژەی بەوەدا کە پێشبینی دەکرێت جۆرێک شیر هەبێت کە لە بازاڕدا بەردەست بێت، دوای ناساندنی جۆرە نوێیەکانی شیر لە کۆتا ماوەیدا بۆ چارەسەرکردن ئەم کێشەیە.
لەو چوارچێوەیەشدا، دێروان ئاشکرایکرد، هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی بەرنامەیەکی ئۆتۆماتیکی دەستپێکرد بۆ تۆمارکردنی ماددە نوێیەکانی دەرمان کە لەلایەن تاقیگەکانەوە بەرهەمدەهێنرێن، بە ئامانجی خێراکردنی ڕێکارەکان و کورتکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی دەرمانێک و دوورکەوتنەوە لە هەڵە.
ناوبراو رایگەیاند کە ئەم هەنگاوە گەندەڵی بنبڕ دەکات، ئەگەر هەبێت، بەو پێیەی هەموو شتێک بووەتە ئۆتۆماتیکی و چیدیکە کۆنتڕۆڵ لەسەر توخمە مرۆییەکان نەماوە.