بەشار ئەسەد: کاتی ئەو هاتووە ئێمە لەژێر هەژموونی دۆلاری ئەمریکی رزگارمان بێت
دیمهشق – نۆرس پرێس
رۆژی شەممە، 29ی نیسانی 2023، بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ تشای جون، نێردەی تایبەتی حکومەتی چین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاند، رزگاربوون لە دۆلاری ئەمریکی “بۆتە پێویستی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تا ئەو کاتەی کە رووبەڕووبوونەوەکە بە پلەی یەکەم ئابووری بووە، ڕزگاربوون لە سنووردارکردنی مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی بووەتە پێویستی”.
ئەسەد ئاماژەی بەوەدا کە گرنگترین گۆڕانکاری ئەرێنی کە لە جیهاندا روویدا، ڕۆڵی چینی نوێنەرایەتی دەکرد، “کە بە شێوەیەکی ئارام و هاوسەنگ بەرەو هەڵکشان دەچێت”.
ئەسەد ستایشی نێوەندگیریی چینی کرد کە بە نزیکبوونەوە و باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران گەیشتە لوتکە، ئەمەش لە سەقامگیریی تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕەنگ دەداتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە “هەموو جیهان ئەمڕۆ لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە پێویستی بە بوونی چین هەیە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ دۆخی جیهانی، بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین”.