ئاستی ئاوی زێی گەورە بەرزبووەتەوە و بووەتە هۆی ئەوەی کە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری ببوژێنەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
بەپێی شارەزایانی کەش و هەوا، باران بارینی ئەمساڵ ئاستی ئاوی سەرجەم رووبار و بەندا و کانیەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی بەرزکردووەتەوە، ئەمەش بووەتە جێی دڵخۆشی جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی زێی گەورەی هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی ئەوەی کە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری بووژاونەتەوە.
دانیشتووانی نزیک رووبار و کانی و بەنداوەکان ئاشکرای دەکەن کە، هەستیان بەوە کردووە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئاستی ئاوەکە بەرزبووەتەوە.