مه‌نار ئه‌لعوبێدی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئاینده‌ی عێراق : هاورده‌كردن له توركیا بۆ عێراق به‌ڕێژه‌ی 17% كه‌می كردووه
هەولێر – نۆرس پرێس
سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی توركی بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، له ماوه‌ی 3 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ بە ڕێژه‌ی 17% كه‌م بووه‌ته‌وه.
مه‌نار ئه‌لعوبێدی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئاینده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، هاورده‌كردن له توركیا بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له چواریه‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی 17% كه‌می كردووه، بۆ نموونه له چواریه‌كی یه‌كه‌می پارساڵ هاورده‌كردن بریتی بووه 3.3 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام له چواریه‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا بریتی بوو له 2.7 ملیار دۆلار.
ڕاشیگه‌یاند، هاورده‌كردنی خۆراك له توركیا كه ڕێژه‌ی 30% كۆی گشتی هاورده‌كردن بۆ عێراق پێك ده‌هێنێ، له ڕێژه‌ی 27% بۆ ڕێژه‌ی 22% كه‌می كردووه.
مه‌نار ئه‌لعوبێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌شێكی كه‌مبوونه‌وه‌ی هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی توركی په‌یوه‌ندی به‌و بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌وه هه‌یه كه له‌و وڵات ڕووی دا و به‌شه‌كه‌ی تریش په‌یوه‌ندی به زه‌حمه‌تی گواستنه‌وه‌ی دۆلار و دراوی بیانی هه‌یه له عێراقه‌وه بۆ ئه‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی له ماوه‌ی ڕابردوودا گرتوویه‌تییه به‌ر، ئه‌مه جگه له دروستبوونی هه‌ڵاوسان و دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه دوای چین و ئیماڕات، وڵاتی توركیا له ڕیزبه‌ندی سێیه‌می ئه‌و وڵاتانه دێن كه كه‌لوپه‌ل هاورده‌ی عێراق ده‌كه‌ن.