فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا دەستگیرکردنی ئەندامێکی داعشی لە دێرەزوور ڕاگەیاند

دێرەزوور – نۆرس پرێس

رۆژی شەممەی ڕابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا رایگەیاند، هێزەکانی هەسەدە بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەندامێکی مەترسیداری ڕێکخراوی داعشیان لە دێرەزوور دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوێکی فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکادا هاتووە، بەرەبەیانی 28ی نیسانی 2023، هێزەکانی هەسەدە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا و تێیدا ئەندامێکی داعشیان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەسەدە بە ئامۆژگاری و هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان و بەدانانی پلانێکی سەرکەوتوو ئەو ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجامداوە ، عید حەسەن حەمود دەستگیرکرا کە ئەندامێکی ڕێکخراوی  داعش بوو و قاچاخچیەکی ناسراوی چەک و تەقەمەنی بووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی