ئیلهام ئەحمەد : هیوادارین هەڵبژاردنەکانی تورکیا حکومەتێک بەرهەم بهێنێت کە باوەڕی بە ئاشتی هەبێت

ڕەقە – نۆرس پرێس

رۆژی شەممەی ڕابردوو سەرکردەیەک لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ئامادەیی خۆی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی نوێی تورکیا دەربڕی کە بەهۆی هەلبژاردنەکانەوە بێتە ئاراوە.

بەفەرمانێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بڕیارە هەڵبژاردنەکانی تورکیا لە 14ی ئایار بەڕێوەبچێت.

ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی کارگێڕی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە تویتێکدا  ڕایگەیاند، ئامادەین لەسەر بنەمای دابینکردنی ئاسایش و ئارامی و چارەسەر مامەڵە لەگەڵ حکومەتی نوێی تورکیادا بکەین.

ئەحمەد هەروەها هیوای خواست کە لە هەڵبژاردنەکاندا حکومەتێک بەرهەم بهێت کە باوەڕی بە ئاشتی و دیالۆگ هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: ئەحمەد عوسمان