
مانۆڕی هەوایی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی سوریا
دێرەزوور – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە، 29ی نیسانی 2023، سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانیان مانۆڕی هەواییان بەسەر یەکێک لە بنکە سەربازییەکانیان ئەنجامداوە، لە گوندەکانی دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەو مانۆڕانەی کە رۆژی هەینی ئەنجامدراون، “دڵنیاکردنەوەی سیستەمی چەک و پاراستنی کارامەیی و ئامادەیی تیمی فڕۆکەوانەکان” بووە.
پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاندبوو، لەگەڵ هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان، مانۆڕی سەربازی بەرفراوان ئەنجام دەدەن.