لە رۆژئاوای کوردستان 4 ئەندامی داعش دەستگیرکران
کۆبانێ-دێرەزوور – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، 28ی نیسانی 2023، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) لە رۆژئاوای کوردستان، دەستگیرکردنی چوار ئەندامی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)یان لە دوو ئۆپەراسیۆندا لە هەر یەک لە گوندەکانی کۆبانێ و دێرەزوور راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە پەڕەی فەرمی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی شانەکانی داعش و دوای وەرگرتنی زانیاری لە هەبوونی دوو شوێنی مانەوەی چەکدارانی داعش، هێزەکانی دژە تیرۆر HAT ، رۆژی هەینی ئۆپەراسیۆنێکیان لە شارۆچکەی سرین لە باکوری کۆبانێ ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆنی دووەمیش لە شارۆچکەی باغۆز بوو لە دەوروبەری دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە سێ ئەندامی داعش لە سرین دەستگیربکەن، هەروەها دەست بەسەر ئاڵای رێکخراوەکە و تورکیادا بگرن، ئەمە جگە لە دۆزینەوەی چەندین بەڵگەنامەی ساختە و مۆبایل.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەرکردەیەکی داعشیش لە ئەلباغۆز دەستگیرکراوە، لەوێش دەستی بەسەر چەکێکی کڵاشینکۆف و 4 مەحزەنی فیشەکدا گرتووە کە لەبەردەستیدا بووە.