لە نیویورک بارۆدۆخی سوریا تاوتوێ دەکرێت
دیمەشق – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی، سێرگی ڤێرشینین جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا و گەیر پێدەرسون، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا کوبونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سوریا و پێشهاتەکانی ئێستای سوریا و چارەسەرکردنی قەیرانەکان و پابەندبوون بە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سوریا تاوتوێکران.
لەبەیاننامەیەکدا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، ڤێرشینین لە نیویۆرک چاوی بە پێدەرسون دەکەوێت و گرنگی بە ئاسۆی پێشخستنی پرۆسەی سیاسی دراوە کە خودی سورییەکان بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی جێبەجێی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پرۆسە سیاسییە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە سەروەری سوریا و سەربەخۆیی و یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سوریا دەبێت.
باسی ئەوەشکراوە، کە کار لەپێناو چارەسەرکردنی ئەرکە مرۆییەکانیش دەکرێت کە بەشێوەی خێرا چارەسەربکرێن، لەنێویاندا زاڵبوون بەسەر کاردانەوەی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی شەشی شوباتی ڕابردوو، هەروەها بەسیاسی نەکردنی هاوکارییەکان و پابەندبوون بە یاساکانی مرۆیی نێودەوڵەتییەکان.