دیمەشق – نۆرس پرێس
سەرچاوەکان لە سوریا ئاشکرایان کرد، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران، بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە دیمەشقی پایتەختی سوریا.
رۆژنامەی وەتەن کە نزیکە لە حکومەتی سوریا، ڕایگەیاندووە، سەرۆک کۆماری ئێران سەرەدانی سوریا دەکات و لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کۆدەبێتەوە، سەرەدانەکە بۆ پتەوکردنی هاریکاری ئابوری و ستراتیژی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی سەردانەکەدا هەندێک ڕێککەوتن و هەروەها یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبارەی هاوکارییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا واژوو دەکرێت.
رۆژنامەی ئیخباری لوبنانی کە لە ئێرانەوە نزیکە ڕایگەیاندووە، ئەو سەردانەی کە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێت لە پێناو ئاشتەوایی سعودیە و ئێرانە، بەو پێیەی کە کەشێکی ئەرینی لەناوچەکەدا دروست بووە.
باسی لەوەشکرد، سەردانەکە ئەنجامێکی باش دەبێت، بۆ دەستپێکردن و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پەیوەست بە ئاوەدانکردنەوە و دەستپێکردنی چەندین پڕۆژەی ئابوری.