پنتاگۆن : لە سوریا هەوڵ بۆ ئەوە نادەین کە بچینە ناو ململانێ لەگەڵ ڕوسیا
دیمەشق – نۆرس پرێس
پنتاگۆن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەمەریکا هەوڵ نادات بچێتە ناو ململانێ لەگەڵ ڕووسیا لە سوریادا.
لەبەیاننامەیەکدا پاتریک ڕیدەر وتەبێژی پنتاگۆن ئاشکرایکرد، ئێمە ململانێ لەگەڵ ڕووسیا ناکەین لە سوریادا، هەروەها بەدوای ئەوەدا ناگەڕین کە سەرنجەکان لابدەین لەوەی کەوا بۆچی لەوێین.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک باسی سوریا دەکرێت، تەرکیزمان تەنها لەسەر ئەوەیە کە هەوڵبدەین شکست بەڕێکخراوی تیرورستی داعش بهێنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی هەموو ئامرازە گشتی و تایبەتییەکان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕووسەکان.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ڕایدەر ئاماژەی بە پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا لەکاتی ناکۆکیەکاندا کرد.