هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، وه‌زیری نه‌وتی عێراق وادەی پڕۆسه‌ی دەستپێکردنەوەی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ئاشکراکرد.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی فیدڕالی گه‌یشتووەته قۆناغی كۆتایی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و به‌غدا سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
ئاشکراشیدەکات کە كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وت ئێستا له قۆناغی كۆتایی واژوكردنی گرێبەستەکەدایە له‌گەڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختیشی لەسەر ئەوە كرده‌وه كه له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.