بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.2 پلە شاری حەمای گرتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
ڕۆژی هەینی بوومەلەرزەیەک بە دووری 6 کیلۆمەتر باکوری ڕۆژهەڵاتی شاری حەمای هەژاند، بومەلەرزەکە بە گوڕی 3.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر روویداوە.
لەبەیاننامەیەکدا، ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی ئاماژەی بەوەکرد، وێستگەکانی چاودێریکردنی بومەلەرزە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، واتا لە ئێوارەی دوێنێوە تا کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ 18 بوومەلەرزەی لاوازیان تۆمارکردووە.
ئەو ناوەندە ئاشکرای دەکات، کە بوومەلەرزەیەک لە باکوری لازقییە بە گوڕی 2.5 روویداوە و هەروەها بوومەلەرزەیەکیش لە باشوری ڕۆژئاوای تەرتوس بە گۆڕی 1.4 پلە روویداوە.
ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێر 8:15 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە ئیسکەندەرون بە دووری 59 کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای ئیدلیب بەگوڕی 4.2 پلە تۆمارکراوە.
ناوەندی نشتیمانی بومەلەرزەزانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەو 9 بوومەلەرزانەی کە له ئیسکەندەڕوون تۆمارکراون له نێوان 1.7 بۆ 3.1 پله بووە و 5 بومەلەرزەی تورکیاش له نێوان 2.2 بۆ 3.1 پله تۆمارکراون.