پێکدادان لە نێوان چەکدارانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی حکومەت لە رۆژهەڵاتی حەڵەب

گوندەواری حەڵەب- نۆرس پرێس

ئەمرۆ پێنجشەمە، لە میحوەری تادف لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەڵەب، پێكدادانی توند لەنێوان لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپەیمانی توركیا و هێزەكانی حكوومەتی سووریا روویدا و لەوکاتەشدا فڕۆكەكانی رووسیا بەسەر ئاسمانی ناوچەكەدا دەفڕین.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، پێکدادانەکە زیاتر لە کاتژمێرێک بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا چەکی سووک و مامناوەند لە نێوان هەردوولا بەکارهێنراون.

لە لایەکی تریشەوە، نیوە شەوی ئەمڕۆ، لە نزیک بازاڕی کۆنی ئەلخەمیس، لە شاری باب لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب بە دەستێکی نەناسراو کەسێک کوژرا.

سەرچاوەیەک لەو ناوچەیە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کەسانێکی نەناسراو لەناو ئۆتۆمبێلێکی سانتافیدا راستەوخۆ تەقەیان لە “عەبدوڵڵا ئەلشەحود” کردووە، کە نازناوی “ئەبو سیقان”ە، لە شاری باب.

شاری باب لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە ساڵی 2017 ەوە لەژێر کۆنترۆڵی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆزی تورکیادایە.

ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی دڵسۆز بۆ تورکیادان، دۆخێکی گەرەلاوژێی ئەمنی بەخۆوە دەبینن، لە تەقینەوە و شەڕی بەردەوام و دووبارەبوونەوەی تیرۆر، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەم لایەنانە لە توانایان نییە ئاسایشی شارەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.