سەرکردەیەکی “هەسەدە” بە تەقەی چەکدارە نەناسراوەکان، لە دێرەزوور گیانی لەدەستدا

دێرەزوور– نۆرس پرێس

فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی تەقەی چەکدارانی نەناسراو لە شارۆچکەی دێرەزووری رۆژهەڵاتی سوریا، گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی سەربازی لە “هەسەدە” لە شارۆچکەی ئەلبەسیرە لە گوندی رۆژهەڵاتی دێرەزوور رایگەیاند، سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور ،”تەیسیر ئەلسەرهەد”، گیانی لەدەستداوە، بەهۆی بریندارکردنی خۆی و ئامۆزەکەی، لەبەردەم ماڵەکەی لە ناوەڕاستی شارەکەدا، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان بووە تەقەیان لێکراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، تەیسیر ئەلسەرهەد دوای برینداربوونی دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی ناوچەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام گیانی لەدەستداوە، هاوکات ئامۆزاکەی لەژیاندا ماوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

“هەسەدە’ تا ئەو کاتەی هەواڵەکە ئامادەکرا، هیچ لێدوانێکی لەسەر رووداوەکە نەدا.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر دوو ئەندامی “هەسەدە” لە ئەنجامی هێرشێکدا کە خاڵێکی پشکنینیان کرانە ئامانج لە دەروازەی شارۆچکەی ئەلشەحیل لە گوندێکی رۆژهەڵاتی دێرەزوور، بریندار بوون.