تونس باڵیۆزێکی “پێشکەوتوو” لە سوریا دەستنیشان دەکات
رەقە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی نیسانی 2023، قەیس سەعید، سەرۆککۆمار تونس، باڵیۆزێکی پێشکەوتووی لە سوریا ڕاسپارد، ئەمەش دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق لە ماوەی رابردوو.
لە دوای کارەساتی بوومەلەرزەکەوە، پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ دیمەشق ئاسایی بۆتەوە، ئەویش بە سەردان و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکانی لەخۆگرتبوو.
بەگوێرەی ئاژانسی سانا بە گێڕانەوە لە بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی تونس، کە تێیدا هاتووە، سەرۆک تونس، لە کۆشکی قەرتاج، پەڕاوی باڵیۆزی رادەستی محەمەد ئەلمەهزەبی کردووە وەک باڵیۆزێکی پێشکەوتوو و دەسەڵاتدارێکی تەواوی تونس لە سوریا.
لە 17ی نیساندا، فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سوریا بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە پایتەختی تونس کە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند.
لە 12ی نیسانی ئەمساڵدا، سوریا و تونس لە راگەیەندراوێکدا هاوبەشدا رایانگەیاند، لە وەڵامی دەستپێشخەرییەکەی قەیس سەعید سەرۆکی تونس بۆ دانانی باڵیۆزێک بۆ وڵاتەکەی لە دیمەشق، سوریا بڕیاریدا باڵیۆزخانەکەی لە تونس بکاتەوە.