گیانلەدەستدان و برینداربوون.. بەهۆی ئاگر کەوتنەوەیەک لە کەمپی زەعتەر

رەقە – نۆرس پرێس

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27ی نیسانی 2023، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە یەکێک لە کەرەڤانەکانی کەمپی زەعتەری تایبەت بە پەنابەرەکانی سوریا لە ئوردن، پیاوێک گیانی لەدەستدا، هاوسەرەکەی و منداڵەکانیش دووچاری سوتان بوون.

چالاکوانان لە سۆشیال میدیا هەواڵی گیانلەدەستدانی “بەشار محەمەد عیسا ئەلجراد”و برینداربوونی هاوسەرەکەیان پشتراستکردووە کە ئێستا هاوسەرەکەشی لەگەڵ سێ   منداڵەکەی، لە دۆخێکی خراپدایە .

لە کاتێکدا ماڵپەرەکانی دیکە باسیان لە هەواڵی مردنی ژنەکەشی کردبوو دوای ماوەیەکی کەم لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

بەشار محەمەد خەڵکی شارۆچکەی غەریەیە لە گوندەکانی دەرعای باشووری سوریا.

لە مانگی ئاداری ساڵی رابردوودا، منداڵێک بەناوی شادی ئەلحەمود تەمەن 10 ساڵ، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناو یەکێک لە خێمەکانی کەمپی 090 لە شارۆچکەی ئەلمەرج لە ڕۆژئاوای بەقاع، گیانی لەدەستدا.