دروستبوونی حکومەتی نوێ و دەستگیرکردنی گەنجان لە رۆژهەڵاتی دەرعا
دەرعا – نۆرس پرێس
ئەمرۆ پێنجشەممە، 27ی نیسانی 2023، هێزەکانی حکومەت هەڵمەتێکی گەران و هەڵکوتانە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دەرعایان دەستپێکرد و لەو ماوەیەدا ژمارەیەک گەنجیان دەستگیرکرد.
سەرچاوەیەکی خۆجێیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەکانی حکومەت هەڵیانکوتایە سەر دەیان خێمەی نیشتەجێبوونی بەدەوییەکان لەسەر رێگەی نێوان شارۆچکەکانی سەما و ناحتەی گوندی رۆژهەڵاتی دەرعا، هەروەها ژمارەیەک گەنجیان دەستگیرکرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵمەتی گەڕان و هەڵکوتانەکە، لە کاتژمێرەکانی بەرە بەیاندا ئەنجامدراوە، زیاتر لە 10 ئۆتۆمبێلی هێزەکان و دوو ئۆتۆمبێل کە چەکی قورسی دژە فرۆکەیان هەڵگرتبوو لە هەڵمەتەکەدا بەشداربوون.
ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو گەنجانە نادیارە، بەڵام پێشبینی دەکرێت تۆمەتبار بکرێن بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بە ئامانجگرتنی دەورییە سەربازییەکانی هێزەکانی حکومەت، ئەمەش بەهۆی بوونی خێمەکانیان لەسەر رێگا سەرەکییەکان.
جگە لەوەش سەرچاوەیەکی دیکە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمرۆ هێزەکانی حکومەت لە دەوروبەری شاری تەفاس لە گوندەکانی رۆژئاوای دەرعا بڵاوەیان پێکردووە.
ئەو سەرچاوەیە هێمای بۆ ئەوەش کرد کە ئەندامانی هێزەکانی حکومەت لە هەندێک کێڵگەی کە دەوروبەری شارەکەیان جێگیربوون و ماونەتەوە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا پارێزگاری دەرعا چەند کۆبوونەوەیەکی لەنێوان ئەفسەرانی هێزەکانی حکومەت و کەسایەتییە دیارەکانی شار و شارۆچکەکان ئەنجامدابوو، لەو ماوەیەدا باسیان لە بڵاوبوونەوەی دیاردەی مادەی هۆشبەر و بەقاچاخبردنی بۆ ئوردن کردبوو.