بەهۆی گەندەڵییەکانی ئەنجومەنێکی خۆجێی ئەعزاز دانیشتووانی گوندەکە ناڕەزایەتییان دەربڕی

ئەعزاز – نۆرس پرێس

رۆژی چوارشەممە، 26ی نیسانی 2023، گوندی کفرکەلبین لە گوندی ئەعزاز لە باکووری حەلەب، بەهۆی “گەندەڵی ئەنجومەنی خۆجێی و خزمەتنەکردنی ئەو گوندە”، تووڕەیی دانیشتووانی گوندەکەی لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دانیشتوانی گوندەکە لە بەردەم بینای ئەنجومەنی خۆجێی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، داوایان لە ئەنجومەنەکە کرد دەست لەکاربکێشنەوە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری بە گوندەکە و بابەتی تاڵانکردن و گەندەڵی.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران دروشمی رووخانی سەرۆکی ئەنجومەنی خۆجێی مستەفا ئەلئەنوەریان بەرزکردۆتەوە، بەهۆی تۆمەتەکانی دزی و گەندەڵی لەو پرۆژانەی کە لەناو گوندەکەدا خزمەت دەکەن.

شاری ئەعزاز و گوندەکانی لە ساڵی 2012ەوە لەژێر کۆنترۆڵی کوتلە ئۆپۆزسیۆنەکانی سەر بە تورکیادایە.