هێزەکانی تورکیا گوندێکی رۆژئاوای قامیشلۆیان بۆردومان کرد

قامیشلۆ – نۆرس پرێس

سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، ئەمرۆ پێنجشەممە، 27ی نیسانی 2023، دوو موشەک لە گوندەکانی عامودای رۆژئاوای قامیشلۆ لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو دوو مووشەکە کە لە خاکی تورکیاوە رەوانە کرابوون ،لە نزیک گوندی تۆپز لە گوندی عامودا کەوتونەتە خوارەوە لە نزیک کاتژمێر 14:00ی نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “زیانەکان تەنها ماددی بوون”.

ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە،، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) شەهیدبوونی شەڕڤانێکیان لە ریزەکانیان راگەیاند، کە لەلایەن تورکیاوە کرابووە ئامانج لە گوندەکانی کۆبانێی باکووری کوردستان.