حکومەتی سوریا سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە هاوکاری هاوڵاتیانی سودانیان کردووە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ڕۆژی چوارشەممە حکومەتی سوریا سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد کە هاوکار بوون لە رزگارکردنی سەدان هاوڵاتی سوری لە سودان.

لە رۆژی 15ی نیسانەوە سودان توشی شەڕی توندی نێوخویی بووە کە لە نێوان سوپا و هێزە نیمچە سەربازییەکان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا روویداوە.

تا ئێستا پێنچ ملیۆن کەس بەهوی تانکی سوتاو و وێرانکردنی بینا و تالانکردنی دوکانەکان و سوتاندنیان پایتەختی ئەو ولاتەیان بەجێهێشتووە.

ئاژانسی سانای سەر بە دەوڵەتی سوریا بڵاویکردەوە، سەدان سوری کە دەیانویست شاری پۆرت سودان چۆڵبکەن، بە یارمەتی ئوردن و جەزائیر رزگارکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا سوپاسی ئەو وڵاتە عەرەبیانە دەکات کە هاوکاری مرۆییان کرد بەرامبەر هاولاتیانیان، هەروەها سوپاسی ڕوسیاش دەکات بۆ هاوکارییە بەنرخەکانی لەو ڕووەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چاودێری بارودۆخی ئەو سوریانەی نیشتەجێن سودان دەکات، هیوای سەلامەتیش بۆ گەلی سودان دەخوازێت.

ئەو سورییانەی کە لە شارەکانی سودان گیریان خواردبوو، بانگەوازی ئەوەیان کرد کە لە ناوچە جەنگیەکانی سودان ڕزگار بکرێن، دوای ئەوەی کا شەڕەکە توندتر بووە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی