بۆردومانێکی حکومەت دەوروبەری شاری تەفس دەکاتە ئامانج
دەرعا- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەمە، دوای چەند رۆژێك لە گەمارۆدانی ئەو شارە، هێزەكانی حكومەت بە چەكی قورس شاری تەفسیان لە گوندەواری رۆژئاوای دارعا لە باشووری سووریا كردە ئامانج.
سەرچاوەیەك لە ناوچەكە بە نۆرس پرێسی راگەیاند، هێزەكانی حكومەت بە تانك و شیلكای روسی دەوروبەری شارەكەیان كردۆتە ئامانج و هەوڵەکانیان بۆ پێشڕەوی سەركەوتوو نەبوو بەهۆی پێكدادان لەگەڵ چەكدارە ناوخۆییەكانی شارەكە.
ئاماژهی بهوهشكرد، ههوڵهكانی پێشڕهوی هێزهكانی حكومهت له چهند میحوهرهوه هاتووه كه توندترینیان میحوهری باشووری شارهكه بوو كه زۆرترین ژمارهی سهرباز و ئۆتۆمبێلی سەربازی تێدایه.
دانیشتوانی شارەکە لە دۆخێکی گرژی و ترسدا دەژین و ڕێگرییان لێدەکرێت لە چوونە ژوورەوە و دەرچوون لە شارەکە و دوکانەکانیان داخراون.
دوێنێ چوارشەممە، گەنجێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەت بە هاوەن و شیلکا ناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری شاری تەفاسیان کردە ئامانج.