قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبازاڕەکانی سوریا بەگشتی،بەهای لیرەی سوریا بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان دابەزینێکی زوری بەخویەوە بینی.
بەپێی دوکانەکانی ئاڵۆگۆڕی دراوە بیانیەکانی لەشارەکەدا، نرخی یەک دۆلاری ئەمەریکی لە شاری قامشلۆ بەرامبەر بە 8050 لیرەی سوری فرۆشرا و بۆ کڕینیش بە 8000 لیرە، دوای ئەوەی دوێنێ یەک دۆڵاری ئەمەریکی بەرامبەر بە 7850 لیرەی سوری مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی یەک یۆرۆ بە 8870 فرۆشتنی تۆمارکردووە، و 8810 کڕینی تۆمارکردووە، هەروەها یەک گرام زێڕی عەیار بیست ویەکیش بە ٤٥٦ هەزار لیرەی سوری مامەڵەی پێوەکراوە.
بەپێی ماڵپەڕی لیرەی ئەمڕۆ، لە دیمەشق نرخی یەک دۆلار گەیشتە 7775 لیرەی سوری بۆ کڕین و بۆ فرۆشتنیش گەیشتووەتە 7850 لیرە، لە ئیدلیب نرخی یەک دۆڵار گەیشتە 7920 لیرەی سوری بۆ کڕین و 7970 بۆ فرۆشتن.