هەولێر- نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی پزیشکی ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدان له مساڵدا بەهۆی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای دیاله تۆمار کرا.
سەرچاوە پزیشكییه‌كه له ته‌ندروستی پارێزگای دیاله به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاند، گەنجێک دوای تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌ك گیانی لەدەستداوه، به‌ڵام دوای پشکنینی تاقیگەیی بۆ جۆری ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه گه‌نجه‌كه تووشی بووه، دەرکەوت کە تووشی نه‌خۆشیی تای خوێنبەربوون بووه.
تای خوێن به‌ربوون، جۆره نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه و به یه‌كێك له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییه‌كه پێویسته كه‌سی تووش بوو سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات و له لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.