لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لە سوریا پلەکانی گەرما بەرزبوونەتەوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی سێشەممە کەشناسی سوریا پێشبینی ئەوەی کردووە کە پلەکانی گەرما  لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا لە زۆربەی ناوچە و شارەکانی سوریادا بەرزبێتەو.

لە پێشبینییەکانی کەشوهەوادا هاتووە، کە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا  لە سوریا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، لەگەڵ بوونی هەندێک هەور و بەتایبەتیش لە ڕۆژی پێنجشەممەدا هەوری زیاتر دەبێت.

 کەش و هەوای ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری سوریا گەرم دەبێت.

ئەمشەو پلەکانی گەرما دادەبەزن و بایەکی  ساردیشی دەبێت و  ئەگەری دروستبوونی تەم و مژیش هەیە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی