“دەستەی تەحریرشام” سێ دەستگیرکراوی بیانی رادەستی هەواڵگری تورکیا دەکات
ئیدلیب – نۆرس پرێس
درەنگانێکی دوێنێ شەوی دووشەممە، “دەستەی تەحریرشام” (بەرەی نوسرەی پێشوو) سێ هاوڵاتی دەستگیرکراوی بیانی کە یەکێکیان رووسییە، لە دەروازەی سنووری باب ئەلهەواوە رادەستی هەواڵگری تورکیا کرد.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دەروازەی باب ئەلهەوا بە نۆرس پرێسی راگەیاند، دەزگای ئەمنی گشتی سەر بە “دەستەی تەحریرشام” نزیکەی کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوو گەیشتووەتە دەروازەکە، لەگەڵ سێ دەستگیرکراو، کە یەکێکیان رووسییە و تەمەنی 10 ساڵە و نازناوی “ئەبو عوسمان”ە، لە زیندانی 106ەوە هاتوون و رادەستی هەواڵگری تورکیا کراون، بەپێی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەسەرە رووسییەکە شەڕکەر بووە لەگەڵ “سەربازانی قەوقاز” و لە ساڵی 2020ەوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانرێت دەستگیرکراوە، بەجۆرێک دوێنێ بەبێ ئەوەی چارەنووسی خۆی و ئامانجی رادەستکردنیشی بزانێت، رادەستی لایەنی تورکیا کراوە.
لە کۆتایی مانگی ئازاری رابردوودا، “دەستەی تەحریرشام” دوو دەستگیرکراوی بیانی لە رێگەی دەروازەی باب ئەلهەواوە رادەستی هەواڵگری تورکیا کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی نێوان هەردوولا.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا، “دەستەی تەحریرشام” شەش دەستگیرکراوی بیانی رادەستی هەواڵگری تورکیا کردووە، بەپێی هەماهەنگی پێشوەختەی نێوان ئەو دوو لایەنە، کە دەبێتە دووەم رادەستکردن لە ماوەی ٣سێ مانگدا.