ئیدلب – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ سێشەممە، بازاڕەکانی ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سوریا کە دەستەی تەحریر شام کە پێشتر بەرەی نوسرە بوون کۆنترۆڵی دەکات، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی نوێی نرخی شەکری بەخۆیەوە بینی.
دانیشتوانی شاری ئیدلب بە نۆرس پرێسیان راگەیاندووە، نرخی یەک تۆن شەکر گەیشتووەتە بەرزترین نرخی خۆی لە ناوچەکەدا، بەو پێیەی نرخی هەر تۆنێک بۆ 920 دۆلار بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی هەفتەیەک لەمەوبەر 860 دۆلار بوو، مانگێک پێش ئێستاش 840 دۆلار بوو.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە نرخی شەکر لە ئاستی جیهانیدا بەرزبووەتەوە، بەڵام لە بازاڕەکانی ئیدلبدا نرخەکە هەمیشە بە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە بە نزیکەی 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی قۆرخکردنی ماددەکە لە لایەن کۆمپانیاکانی سەر بە دەسەڵاتەکەوە، کە لە بەرامبەردا نرخەکان کۆنتڕۆڵ دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکانی نۆرس پرێس، قۆرخکاری دەستەی تەحریر شام و باڵە مەدەنییەکەی کە “حکومەتی رزگاری”یە، لە ڕێگەی کۆمپانیاکانەوە کە بانگەشەی تایبەتی خۆیان دەکەن، هەموو کەرتە ئابوورییەکانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان قۆرخ دەکەن، وەک نەوتی وەتەد.