تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی ئەمنی لە پاکستان 62 کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
دیمەشق – نۆرس پرێس
زنجیرەیەک تەقینەوە بنکەیەکی پۆلیسی لە شارۆچکەی ‘کابال’ی باکووری پاکستان هەژاند و لانیکەم 12 کەس کوژرا، بەڵام پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاند کە گومانیان لە پاڵنەرێکی “تیرۆریستی” نییە.
پۆلیسی پاکستان پێی وایە تەقینەوەکان بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە کۆگایەکی تەقەمەنیدا بووە، زۆربەی کوژراوەکان ئەفسەری پۆلیس بوون.
دوێنێش تەقینەوەیەک لە دامەزراوەی تایبەتی ‘دژە تیرۆر’ی ئەو وڵاتە روویداوە و لانیکەم 50 کەس برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی لە زاری بەرپرسی پۆلیسی سوات،’شافیوڵا گانداپورەوە’ بڵاویکردەوە کە تەقینەوەکان بەهۆی شۆرتێکی کارەباییەوە بووە لە ژێرزەمینێکدا کە “نارنجۆکی دەستی و تەقەمەنی دیکەی تێدا هەڵگیراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی دەرەکی یان خۆکوژییەوە بووبێت، تەقینەوەکە لە کۆگایەکدا روویداوە کە بڕێکی زۆر چەکی تێدا بووە.
شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی ئەووڵاتە دوێنێ دووشەممە رایگەیاند، پێدەچێت تەقینەوەکانی رۆژی دووشەممە هێرشی “خۆکوژی” بن.
بەڵام دواتر لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوە لە سروشتی تەقینەوەکە دەکرێت.