مانگرتنی کرێکاران گەشتە ئاسمانییەکانی دوو فڕۆکەخانەی گەورەی ئەڵمانیا ڕادەگیرێت

دیمەشق – نۆرس پرێس

رۆژی دووشەممە دەیان گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا لە بەرلین و هامبۆرگ وەستان،‌ ئەمەش لەدوای ئەوەی کە کرێکارانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان و زەمینییەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بە هوی کەمی مووچەکانیان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ مانگرتنیان ئەنجامدا.

فڕۆکەخانەی بەرلین-براندنبێرگ ڕایگەیاندووە، سەرجەم گەشتەکانی چوون هەڵوەشاونەتەوە و هەندێک لە نیشتنەوەکانیش کاریگەرییان لەسەر دەبێت، ئەوەش لە دوای ئەوە هات کە سەندیکای کرێکارانی فێردی داوای لە کارمەندانی ئەمنی کرد تا نیوە شەو مان بگرن.

وتەبێژی فڕۆکەخانەکە ڕایگەیاند، بڕیاربوو  ئەمڕۆ نزیکەی 240 گەشت ئەنجام بدرێن.

کارمەندانی کۆمپانیای ئەی ئێچ ئێس لە فڕۆکەخانەی هامبۆرگ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر مانیان گرت.

فڕۆکەخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی ئەوەیان نەکردووە کە گەشتە هاتووەکان یان ئەو گەشتانەی کە کۆمپانیاکانی تر ئەنجامی دەدەن بەهۆی مانگرتنەکەوە کاریگەرییان لەسەر هەبێت.

لەبەیاننامەیەکدا سەندیکای فێردی مانگرتنی ڕاگەیاند، لەو سەندیکایەدا 5 هەزار کرێکاری هێڵی ئاسنی هەن، ئەو کرێکارانە فشاریان بۆ زیادکردنی مووچەکانیان کردووە بۆ زیاتر لە 550 یۆرۆ.

 لەبەیاننامەیەکدا، سەندیکا فۆیکە نۆس ئاشکرادەکات، کە زیانێکی زۆر بە کارمەندان و خێزانەکانیان گەیشتووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکانی کەل و پەلەکان و زیادبوونی تێچووی ژیان.

ئامادەکردن و داڕشتنەوە: سەعەد یازچی