کۆبوونەوەیەکی چوارقۆلی لە نێوان سوریا و ڕووسیا و ئێران و تورکیا لە ڕووسیا بەرێوە دەچێت

هەولێر – نۆرس پرێس

وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایدەگەیەنێت، سبەی وەزیرەکەیان لە مۆسکۆ چاوی بە هاوتا ڕووسی و تورکی و ئێرانییەکەی دەکەوێت.

وەزارەتی بەرگری سوریا ئاشکرایکرد، ڕۆژی سێشەممە، کۆبوونەوەیەکی چوارقۆلی لە نێوان وەزیرانی بەرگری سوریا، ڕووسیا، ئێران و تورکیا، لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەرێوەدەچێت، لەپێناو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەل ئەنقەرە.

ئاژانسی سانا، بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی سبەینێی نێوان وەزیری بەرگری سوریا و هاوتا ڕووسی و تورکی و ئێرانیدا تاوتوێی پرسی سوریا دەکەن.

خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی سێشەممە، کۆبوونەوەی چوار قۆڵی لەسەر ئاستی هەواڵگیری و سەرۆکی بەرگری تورکیا، ڕوسیا، سوریا و ئێران لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەم دیدارە پلان بۆ داڕێژراوە بەڵام کورسی چوارەم بۆ ئێران زیاد دەکرێت، یەکەم کۆبوونەوەش لە 28ی کانوونی دووەم بە بەشداری وەزیرانی بەرگری و هەواڵگری تورکیا، ڕووسیا و سوریا لە مۆسکۆ ئەنجامدرا.

بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئایاردا کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوەبچێت و ڕووسیا سپۆنسەری ئەو کۆبوونەوە چوار قۆڵییە بکات کە ڕەنگە گەشە بکات بۆ لوتکەی نێوان ئەردۆغان و ئەسەد، بەمەش کۆتایی بە سەردەمی 12 ساڵەی دوورکەوتنەوە لە نێوان ئەنقەرە دێت کە پشتیوانی لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکات، لەنێویاندا لایەنە توندڕەوەکان و دیمەشق کە لەلایەن ڕووسیا و ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

ئامادەکردن و دارشتنەوە: سەعەد یازچی