برینداربوونی 17 کەس بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوە لە ئیدلیب

ئیدلیب – نۆرس پرێس

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە گوندەواری ئیدلب، 17 کەس بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، ئەمەش لەکاتێکدایە رووداوەکانی هاتوچۆ لە رۆژانی جەژندا زیادیکردووە.

بەرگری شارستانی کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن کاردەکات بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا، 17 هاوڵاتی سڤیل، کە 13 منداڵ و دوو ژن بوون، بە پلەی جیاواز برینداربوون، کاتێک دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای ئیدلب-سەرمەدا لە نزیک شارۆچکەی \حەزانۆ’ لە باکووری ئیدلبلە رێڕەو دەرچوون.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای سوریا، لە ماوەی سێ رۆژی رابردووی جەژندا، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبوونی رووداوەکانی هاتووچۆیان بەخۆوە بینیوە، بەوپێیەی زیاتر لە 50 رووداو لەو سێ رۆژەدا تۆمارکراون، لە ئەنجامدا نزیکەی 90 کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

ئامادەکردنی: موئەیەد ئەلشێخ – داڕشتنەوەی: مالین محەمەد