ناوەندی بومەلەرزەزانی سوریا: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 17 بومەلەرزە روویداوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

دوێنێ شەممە، ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی سوریا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 17 بوومەلەرزە بە گوڕێکی نزم لە باکووری وڵات و تەڕتووس لە رۆژئاوای وڵات و حومس لە ناوەند تۆمارکراون.

سەنتەرەکە رایگەیاندووە، وێستگەکانی تۆڕی نیشتمانی چاودێری بومەلەرزەزانی، تا کاتژمێر 7:11ی بەیانی دوێنێ، 9 بوومەلەرزەیان لە ئیسکەندەرون تۆمارکردووە، کە گوڕەکەیان لە نێوان 1.6 بۆ 2.4 رێختەر بووە.

سەنتەرەکە ئاماژەی بەوە کردووە، شەش بوومەلەرزەش لە تورکیا روویانداوە کە گوڕەکەیان لە نێوان2  بۆ 3 پلەدا بووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، بوومەلەرزەیەک لە رۆژئاوای تەڕتووس بە دووری 43 کیلۆمەتر تۆمارکراوە، کە گوڕەکەی 2.2 پلە بووە لەسەر پێوەری رێختەر، ئەمە جگە لە بوومەلەرزەیەک لە رۆژئاوای حومس بە دووری 29 کیلۆمەتر.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: محەمەد ئەلقازی