فڕۆكه روسییه‌كان به چڕی به ئاسمانی منبج-دا ده‌سوڕێنه‌وه
منبج-نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فڕۆكه روسییه‌كان به چڕی به ئاسمانی شاری منبج و به درێژایی سه‌نگه‌ره‌كانی نێوان ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری توركیا دەسوڕێنەوە.
فڕینی ئه‌و فڕۆكانه دوای ئه‌وه دێت ئه‌مڕۆ سوپای توركیا كوژرانی دو سه‌ربازی له گوندی گوڵچبڕین له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب راگه‌یاند، كه دوێنێ سێشه‌ممه به تۆپبارانی سوریا برینداربوبون.
به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان، له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه فڕۆكه روسییه‌كان به به‌رزی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
له مانگی ئایاره‌وه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی زه‌مینی ده‌كات بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانی ته‌لڕه‌فعه‌ت و منبج، به‌ڵام له لوتكه‌ی تاران، ئه‌ردۆگان نه‌یتوانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێران و روسیا رازی بكات گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاشكرایكرد، دو سه‌ربازیان به‌ناوه‌كانی مێرت ئۆتاڵ و مه‌ولود یۆرتجۆ كوژراون پاش برینداربونیان.
پێش دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر توركیا خاڵێكی سه‌ربازی سوریای له گوندی ته‌ل مه‌زیه‌ق له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانج گرت و زیانی مادی له تۆپبارانه‌كه كه‌وته‌وه.
هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له نێوان سوپای توركیا و چه‌كداره سورییه‌كانی لایه‌نگری له‌لایه‌ك و سوپای سوریا‌و هێزه‌كانی سوریا دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گرژی به خۆیه‌وه ده‌بینێت.