لە هه‌ڵمه‌تێكی هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده‌دا ملیۆنێك دۆلار و بەرمیلێك زێڕ دۆزراونەتەوە
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ له هه‌ڵمه‌تێكی هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده‌دا له‌ناو باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر بەغدادیدا ملیۆنێك دۆلار و بەرمیلێك زێڕ دۆزراونەته‌وه.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات هه‌سه‌ده و هێزەکانی هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئەمەریکا ئەنجامدراوە، توانیویانە بەرمیلێك زێڕ و یەک ملیۆن دۆلار لەو کێڵگەی نێو باخەکەی ئەبوبەکر بەغدادیدا بدوزنەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردوه، ئەمەریکیەکان و هەسەدە ئەو پارە و زێڕەیان لە ناوچەی کەسرە فەرەج لە باشوری ڕەقە، دوزیوەتەوە، ئەو شوێنەی کە پارە و زێڕیان لێ دوزیوەتەوە پێی دەڵێت کێڵگەی بەغدادی، چونکە ئەبوبەکر بەغدادی، کە بە یەکەمین سەرۆکی ڕێکخراوەکە ناسراوە لەو شوێنە ده‌مایه‌وه.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە له‌نێو ئەو باخه‌دا چوار بەرمیل دۆزراونەته‌وه كه پڕبوون لە زێڕ و پارە و بە یەک ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی مەزەندە دەکرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها چەک و پارەی دیكه له نێو باخهكهدا دۆزراوه‌ته‌وه كه رێکخراوەکە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە خۆکوژییەکان و هێرشە لەناکاوەکانی بەکاریهێناوە، له‌و ناوچانەی کە لەلایەن هەسەدە لە باکوری سوریا کۆنتڕۆڵکراون، پارە و چەکەکان بۆ کۆگایەکی هاوبەشی نێوان هێزەکانی ههدسهه و هێزەکانی ئەمریکا گواستراونەتەوە.