هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بازاڕەكانی بەغدای پایتەخت و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
دابەزینی نرخی دولار لەکاتێکدایە کە بۆرسەكانی كیفاح و حورییە لەبەغدا لە رۆژانی جەژندا داخراوەبوون، بەڵام ژمارەیەک لە دوكانەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دوکانەکانیان کردبووەوە.
ئەمڕۆ نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری ئەمەریكی گەیشتووەتە 144 هەزار دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلاریش گەیشتووەتە 142 هەزار دیناری عێراقی.
سەبارەت بەبۆرسەی هەولێریش، لە پشووی فەرمیدا مامەڵەی بە دۆلارەوە نەکردووە، بەڵام لە هەندێك فرۆشگادا كە كراونەتەوە ،نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 143 هەزار دینار و نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 142 هەزار دیناری عێراقی.