وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا كوژرانی دو سه‌ربازی له سوریا راگه‌یاند
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب-نۆرس پرێس
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كوژرانی دو سه‌ربازی راگه‌یاند كه دوێنێ سێشه‌ممه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه له تۆپبارانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان له گوندی گوڵچبڕین له گونده‌واری ئه‌عزاز برینداربوبون.
دوێنێ سوپای سوریا ئه‌و بنكه‌یه‌ی سوپای توركیای به ئامانج گرت له چوارچێوه‌ی پێكدادانی نێوان هه‌ردو سوپاكه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ئاشكرایكرد، دو سه‌ربازیان به‌ناوه‌كانی مێرت ئۆتاڵ و مه‌ولود یۆرتجۆ كوژراون پاش برینداربونیان.
پێش دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر توركیا خاڵێكی سه‌ربازی سوریای له گوندی ته‌ل مه‌زیه‌ق له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانج گرت و زیانی مادی له تۆپبارانه‌كه كه‌وته‌وه.
هێڵه‌كانی به یه‌كگه‌یشتن له نێوان سوپای توركیا و چه‌كداره سورییه‌كانی لایه‌نگری له‌لایه‌ك و سوپای سوریا‌و هێزه‌كانی سوریا دیموكراتی (هه‌سه‌ده) له‌لایه‌كی تره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام گرژی به خۆیه‌وه ده‌بینێت.