داوا دەکرێ کە دۆخی ئۆکرانیا لەڕێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆوە چارەسەر بکرێت

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە وەزیری بەرگری ئیتاڵیا رایگه‌یاند، دۆخی ئۆكرانیا پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری به‌په‌له‌ هه‌یه‌ و تەنها لە ڕێگەی دانوستانی ڕاستەوخۆوە چارەسەر دەکرێت.

راشیدەگەیەنێت، پێویستمان بە نێوه‌ندگیرێكی به‌هێز هەیە له‌كاتێكدا کە نەتەوە یەکگرتوەکان رۆڵی لاواز بووه‌ و بێلایەنییەکەی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا رایگه‌یاند، تەنها شتێک کە دەتوانین بیکەین بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا بهێنین ئەوەیە کە پێکدادانی نێوان هەردولا ڕابگرین و هەوڵبدەین دانوستانکارانی هەردولا لەسەر مێزی دانوستان پێکەوە کۆبکەینەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئیتاڵیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا، لە هەمانکاتدا هەوڵی پێویست دەدات بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی ئاشتیانە.

پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاندبوو کە روسیا کراوەیە بۆ دانوستان، بەڵام گفتوگۆ لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا تەنها لە حاڵەتێکدا دەکرێت کە بەرژەوەندییەکانی ڕوسیا لەبەرچاو بگیرێن.