هەولێر – نۆرس پرێس
رۆژی هەینی بەسەدان عەرەبی هاوردە هێرشیان کردە سەر جوتیارانی کوردی گوندی پەلکانەی سنوری پارێزگای کەرکوک بۆ ئەوەی دهست بهسهر زەوییەکانی جوتیارانی کورد دا بگرن.
له ئهنجامی ئەو هێرش و پەلامارانەدا ژمارەیەک جوتیاری کورد بریندار بوون.
بەرپرسانی پێشمەرگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و چاودێری دۆخی ئەو گوندە دەکات.
مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بەو هێرشەی کە کرایە سەر جوتیارانی گوندی پەلکانەی سنوری پارێزگای کەرکوک گوتی، هێرشەکەی سەر گوندی پەلکانەی ڕۆژئاوای کەرکووک، هەوڵێکی نەزۆکە بۆ تێکدانی ئەو کەشە ئەرێنیەی کە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ خەریکین دروستی دەکەین بۆ ئاشتەوایی و چارەسەریی کێشەکان و هەنگاونان بەرەو سەقامگیری.
گوتیشی، پەلاماردانی کوردانی پەلکانە و هەوڵی گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکە لە ڕێگەی ترس و تۆقاندن سەرکۆنە دەکەین.
سهرۆكی حكوومهت ئاماژەی بەوەشدا، داکۆکی لەسەر جێبەجێکردنی مادەی 140ـی دەستوور دەکەینەوە لەپێناو چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و نەهێشتنی ئاڵۆزی لەو ناوچانە و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.