چەندین تانكی لیۆپاردی ئەڵمانی رەوانەی وڵاتی ئۆكرانیا کران

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا ڕایگەیاند، دوای نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە، شەش تانکی جۆری لیۆپاردی ئەڵمانی ڕەوانەی ئۆکرانیا کران.

وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاشکرا دەکات کە کەشتیەکی پڕ لە تانکی لیۆپارد، لە بەندەری سانتاندێر بەرەو پۆڵندا بەڕێکەوتن و لەوێشەوە دەنێردرێنەوە ئۆکرانیا.

لەدوای دەربڕینی رەزامەندی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ناردنی تانکەکانی لیۆپارد لەلایەن وڵاتانەوە بۆ ئۆکرانیا، ئەگەر ئەو تانکانە بگاتە وڵاتی ئۆکرانیا دەبێتە یەکەم گروپی تانک کە بۆ ئۆکرانیا دەنێرن.

هەروەها وڵاتی ئیسپانیا بەنیازە کە لە قۆناغی داهاتوودا چوار تانکی تر لە جۆری لیۆپارد رەوانەی ئۆکرانیا بکات.

پێشتریش مارگاریتا ڕۆبلێس وەزیری بەرگری ئیسپانیا ڕایگەیاندوو، پێویستە تا کۆتایی مانگی نیسان سەرجەم پێداویستیەکانی ئۆکرانیا لەڕوی تانکەوە دابین بکرێن.