درۆنێكی توركی شوێنێك له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب بۆردومان ده‌كات
گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب- نۆرس پرێس
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به نۆرس پرێس-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه درۆنێكی توركی شوێنێكی له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب بۆردومانكردوه‌و ته‌نها زیانی مادی به شوێنه‌كه گه‌یاندوه.
به وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، درۆنه‌كه كه‌وتوه‌ته ناو خاك و خانوه‌كانی نزیك له نه‌خۆشخانه‌كه.
دوێنێ تۆپهاوێژه‌كانی توركیا له گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب، زیاتر له 125 گوله تۆپیان ئاراسته‌ی گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی ته‌لڕه‌فعه‌ت به 15 گوله‌و ده‌وروبه‌ری به 4 گوله كرانه ئامانج و 6 بریندار له تۆپبارانه‌كه كه‌وته‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی شایه‌تحاڵان له ناوچه‌كه‌وه رایانگه‌یاند.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه توركیا‌و گروپه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری به چڕی گونده‌واری باكوری حه‌ڵه‌ب به ئامانج ده‌گرن.
له مانگی ئایاره‌وه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی زه‌مینی ده‌كات بۆ سه‌ر شارۆچكه‌كانی ته‌لڕه‌فعه‌ت و منبج، به‌ڵام له لوتكه‌ی تاران، ئه‌ردۆگان نه‌یتوانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێران و روسیا رازی بكات گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵبكه‌ن.