نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی یادی 125 ساڵەی رۆژنامەی کوردستانی لە رۆژنامەنووسان کرد

هەولێر – نۆرس پرێس

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی 125 ساڵەی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و 25 ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانی لە رۆژنامەوانان کرد و رایگەیاند، “سڵاو له‌ ياد و گيانى ميقداد ميدحه‌ت به‌درخانى پێشه‌نگ كه‌ يه‌كه‌م رۆژنامه‌ى کوردستانى چاپ و بڵاوكرده‌وه‌.”

ئەمرۆ شەممە، 22ی نیسانی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەبارەی یادی دامەزراندنی یەکەم رۆژنامەی کوردی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی رۆژنامەنووسان کرد و داوایکرد کە بەوپەڕی راستگۆیی و بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پیشەی هەوڵ و رووداوەکان بکەن و پشتیوانی خۆی بۆ رۆژنامەوانان و ئازادی رۆژنامەگەری دەربڕی.

هەروەها راشیگەیاند، کە ئازادی رۆژنامەگەری بناغە و پایەی سەرەکی هەموو کۆمەڵگایەکی زیندوو و پێشکەوتووە و یەکێکە لە مەرجە یەکەمەکانی پێشخستنی دیموکراسی و ئازادیەکان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، بۆیە پاراستنی ئەرکە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت،‌ ئازاديى رۆژنامه‌گه‌رى،‌ بنه‌ما و كۆڵه‌کەى سه‌ره‌كيى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى زيندووى پێشكه‌وتووه،‌ پێويستييه‌كى له‌پێشى بره‌ودان به‌ ديموكراسى و ئازادييه‌كان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤه‌، بۆيه‌ ده‌بێت پارێزگارى لێ بكرێت.

جگە لەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ رۆژنامه‌نووسان و ئازاديى رۆژنامه‌گه‌رى و راده‌ربڕين و ئازاديى قه‌ڵه‌م و نووسين دووپات کردەوە.

رۆژی 22ی نیسانی ساڵی 1898 یەكەم رۆژنامەی كوردی لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان بەناوی رۆژنامەی كوردستان لەشاری قاهیرەی پایتەختی میسر بڵاوكرایەوەو لەو رۆژەوە‌ تاوەکو ئێستا كاروانی خەبات و تێكۆشانی رۆژنامەگەری كوردی بەرێوەیە بۆ ئازادی و رزگاری كورد و كوردستان، رۆژنامەگەری كوردی هەر لەسەرەتاوە هەڵگری پەیامێكی سیاسی و رۆشنبیری و مەعریفی بووە لەسەرجەم شۆرشەكاندا.