بایدن: بەشێک لە کۆمەڵگەی موسوڵمان بەدەست ململانێ و برسێتی و نەخۆشی و ئاوارەبوونەوە دەناڵێنن
هەولێر – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ هەینی، لە یەکەم رۆژی جەژندا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و جیل بایدن خانمی یەکەمی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنیان ئاڕاستەی موسوڵمانانی جیهان کرد و رایانگەیاند، کاریگەر بوون بە دەستکراوەیی موسوڵمانان و بەخشینی دارایی لە رێگای زەکاتەوە.
لەو پەیامەدا باسیان لەوەشکردووە، کە دڵخۆشن جارێکی دیکە توانیویانە جەژنی رەمەزان لە کۆشکی سپی بکەن و هاتنی جەژنیش لە کاتێکدایە بەشێک لە کۆمەڵگەی موسوڵمان بەدەست ململانێ و هەژاری و برسێتی و نەخۆشی و ئاوارەبوون لە نیشتیمان و شارەکانیانەوە دەناڵێنن.
بایدن لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کابینەکەی پابەند دەکات بە روبەڕووبوونەوەی رق و کینە.