سکرتێری گشتی ناتۆ سەردانی ئۆکرانیای کرد
هەولێر– نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە ‘یێنس ستۆڵتنبێرگ’، سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەکەم سەردانی خۆی بۆ ‘کیێڤ’ ئەنجامدا، ئەمەش دوای هێرشی رووسیا دێت بۆ سەر ئۆکرانیا، کە 14 مانگ لەمەوبەر دەستیپێکردووە.
سەردانەکەی سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ، کە میوانداری دوو لایەنی دیکەی کرد (فینلاند – و دواتر سوید) کردبوو، بە مەبەستی گەنگەشەکردنی ئەو دۆخە بوو کە بە “هەڕەشەی رووسیا لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا” ناوی برد، دیارترین ئاڵەنگاری پیشاندەدات لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیادا، لە کاتێکدا کە خۆی ئامادە دەکات بۆ دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانە.
‘جێنس ستۆڵتنبێرگ’، سکرتێری گشتیی ناتۆ، سەردانی پێشانگای ئۆتۆمبێلە سەربازییە تێکشکاوەکانی رووسیای کرد لە ناوەڕاستی کیێڤ.
بەپێی ئەو وێنانەی کە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ‘ستۆڵتنبێرگ’ سەردانی دیواری یادەوەری کردووە، کە بۆ رێزلێنان لە سەربازە کوژراوەکانی ئۆکرانیا دروستکراوە.
هەرچەندە ئەم سەردانە بە فەرمی بڕیاری لێنەدرابوو، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیا کۆببێتەوە، کە چەندین جار داوای پشتیوانی زیاتریان کردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی رووسیا کە ژێرخانی وڵاتەکەیانی پەکخستووە.
ئەم سەردانەش دوای دوو رۆژ لە سەردانێک دێت کە بەهەمان شێوە ئاڵنگاری بۆ رۆژئاوا دروست کرد، کاتێک ‘ڤلادیمێر پوتین’ی سەرۆکی رووسیا گەشتێکی کرد بۆ شاری ‘ماریۆپۆلی’ کەناراوی کە لە سەرەتای هێرشەکەوە لە ژێر کۆنترۆڵی رووسیادایە.