جەنەڕاڵ مەزڵوم: هیوادارین جەژن بە خێر و ئاشتی لەسەرمان بگوزەرێت
قامشلۆ – نۆرس پرێس
جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە گەلی سوریا و کوردستان و سەرجەم گەلانی موسوڵمان دەکات.

ئەمڕۆ هەینی، بە بۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە، جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، سەرکردەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، پەیامێکی پیرۆزبایی جەژنی بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە، تیایدا سەرەڕای پیرۆزباییکردنی جەژن لە گەلانی سوریا و کوردستان و جیهانی ئیسلامی، هیوای خواستووە کە وڵاتەکەیان لە خێر و ئاشتیدا بێت.