دیمەشق – نۆرس پرێس
ئەنجوومەنی زانستی فەقێ سەر بە وەزارەتی ئەوقافی سوریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، سبەی هەینی، 21ی نیسانی 2023، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.
دوێنێ چوارشەممە ئەنجوومەنەکە داوای لە هەموو دانیشتووانی سووریا کرد کە بە دوای هیلالی مانگی شەوال بۆ ساڵی 1444ی کۆچی، سبەی پێنجشەممە بگەڕێن.
هەروەها سعودیە رایگەیاند، سبەی هەینی، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت دوای بینینی هیلالی شەوال، هەریەک لە وڵاتانی بەحرەین، فەڵەستین، عێراق، ئیمارات، ئوردن، لوبنان، و وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامیش بە هەمان شێوە هەینیان بە جەژن راگەیاند.