دیمەشق – نۆرس پرێس
پلەکانی گەرما لە رۆژانی داهاتوودا لە زۆربەی ناوچە و شارەکانی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، ئەمەش لەئەنجامی کەوتنی شارەکە دابەزینی پاڵەپەستۆی شارەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی نیسانی 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، کەش و هەوا بەهارییانە و نیمچە هەور و باراناوی دەبێت، کەمێک باران بارینیش زۆر دەبێت و لە هەندێ کاتدا هەورە تریشق و کەمێک سەرماشی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، که بایەکانی باشووری رۆژئاوا له نێوان سوک و مامناوه ند دەبێت، به جۆرێک له پاش نیوەڕۆوە له کاتژمێرێکدا له 65 کیلۆمەتر ر زیاتر دەبێت، به تایبەت لەناوچەکانی باشوور و رۆژهەڵات، هەروەها شەپۆلی دەریاش تا رادەیەک سووک و مامناوەند دەبێت.
روونیشیکردەوە، رۆژی هەینی پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین، بۆ ئەوەی کەمێک لە خوار ئاستی مامناوەندەوە بن، هەروەها کەشوهەوا بە گشتی سووک و بەهاری و نیمچە هەور دەبێت، دەرفەتی بارانبارین لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا دەمێنێتەوە.