پەنابەرەکانی سوریا لە تورکیاوە دەگەرێنەوە وڵاتەکەیان
جەرابلوس– نۆرس پرێس
لە ناوەراستی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە 21 هەزار پەنابەری سوری لە رێگەی دەروازەی جەرابلوسەوە لە تورکیا گەڕانەوە بۆ نێو خاکی سوریا.
بەرێوبەرایەتی دەروازەی جەرابلوس لە راگێنراوەکدا ئەشکرایکرد، لە دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا لە 6ی شوبات، 18 هەزار و 52 کەس لە هەڵگری کارتی مانەوەی تورکیا (ئیقامە) و 3 هەزار و 35 کە کە خاوەنی ناسنامەی سوریی – تورکین چوونەتەوە نێو خاکی سوریا.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە خۆبەخشانە لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە سوریا گەیشتووە بە 705 کەس.
دوای بوومەلەرزەکەی مانگی شوباتی رابردوو لە تورکیا و سوریا، دەسەڵاتدارانی تورکیا رێگەیان بەو سورییانەدا کە نیشتەجێی پارێزگاکانی غازی عەنتاب، کیلیس، مەراش، هاتای، عوسمانی، ئادیەمان، ئورفا، ئامەد، مەلاتیا، ئەدەنە، ئێلازیگن، هەڵگرانی کارتی پاراستنی کاتی “ئیقامە” بۆ چوونە نێو سوریا.
ماوەی مۆڵەتەکە و مانەوە لە سوریا لە نێوان 3 بۆ 6 مانگ دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ترسێک لای چالاکوانانی سوریا دروستبووە کە تورکیا رێگە بە گەڕانەوەی ئەو کەسانە نادات کە لە تورکیا چوونە نێو خاکی سوریا.